میدیاکانی داگیرکەر باسیان لەوە کرد کە سوپای داگیرکەر لە باکووری کەناری غەززە رووبەرووی ئۆپڕاسیۆنێکی گەورە بوونەتەوە و دەیان سەربازی داگیرکەر کوژراون و بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی ماڵپەڕی "هادشۆت لالۆ تسەنزورا"، لە ئەنجامی شەڕەکەی دوێنێ ٧ سەربازی داگیرکەر کوژراون و زیاتر لە ٣٣ داگیرکەریش لە ئاستەکانی جیاوازدا بریندار بوون.
لە نێویاندا ئەفسەرێکی باڵای بە پلەی عەمید هەبوو کە لە کاتی کردنەوەی تونێلێکدا لە باکووری کەناری غەززە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە بە سەختی بریندار بوو.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ماڵپەڕێکی دیکە بڵاویکردەوە، ئەو ٧ سەربازە کوژراوە سەر بە یەکەیەکی جیاوازن: ٤یان لە لیوای "نەهال"، ٢یان لە لیوای "کفیر" و یەکێکیان لە لیوای "گیڤاتی".
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی تەقینەوەی ئامێرێکی تەقینەوە کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هامەری بێ پارێزراوی کردبووە ئامانج، ٤ سەربازی داگیرکەر کوژراون.
هەروەها دوێنێ سوپای داگیرکەر لە بەیاننامەیەکدا دانی بەوەدانا کە ٤ سەربازەکەی کوژراون و سەربازەکانی دیکەش برینداربوون بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بۆسەیەکدا لە بەیت حانون لە باکووری کەناری غەززە.
ئەم خەسارانە پرسیاری لە میدیای عیبریدا سەبارەت بە توانای حەماس و خۆڕاگری بۆ ئامادەکاری و ئەنجامدانی بۆسە سەرباری ئۆپڕاسیۆنە چڕەکانی سەهیۆنییەکان لە باکووری غەززە ورووژاندووە. میدیا عیبریەکان لە ڕاستیدا چالاکییەکانی خۆڕاگری دوێنێیان بە "یەکێک لە خوێناویترین ڕۆژەکان" وەسف کرد کە سوپای داگیرکەر لە کەناری غەززە لە ماوەی چەند مانگێکدا ئەزموونی کردووە.
بەگوێرەی دانپێدانانی رژێمی داگیرکەر، ژمارەی کوژراوانی سوپای سەهیۆنی لە تێکهەڵچوونەکانی باکووری کەناری غەززە ٥٠ کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش توڕەیی بەرامبەر بە ڕژێمی داگیرکەری بەرەی ناوخۆی زیاتر کردووە.
ڕۆژنامەی عیبری "مەریڤ" پێشتر بڵاویکردبووەوە کە سوپای داگیرکەر ڕووبەڕووی ئاستەنگی تەکنیکی بووەتەوە، چونکە هەزاران بۆمب بۆ سەر غەززە کەوتوونەتە خوارەوە، کە هەندێکیان کێشیان یەک تۆن بووە، نەیتوانیوە بتەقێتەوە و ئاماژەی بەوەدابوو کە "حەماس ئەم تەقەمەنییە نەتەقیوە بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری تەقەمەنی بەکاردەهێنێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری چیک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە چێشتخانەیەک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٦ هەزار و ٥٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٩ هەزار و ٦٦٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٥ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان کارمەندێکی تەندروستی بوو.
سوپای ئێران مانۆڕی "ئیقتیدار-١٤٠٣"ی لە ناوچەی بەرگری ئاسمانی ڕۆژئاوا و باکووری ئەو وڵاتە دەستپێکرد.